کۆمسیۆن زانیاری نوێی لە بارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە

SNN
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دواین راپۆرتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوە، لەبارەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریش ئاماژەی بەوەکردووە کە ژمارەی حاڵەتەكانی دەرنەچووی پەنجەمۆر گەیشتووەتە دوو هەزار و 901 حاڵەت.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راپۆرتێکی لە بارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: دوێنێ 215 هەزار و 960 دەنگدەر تۆمار كراون، 208 هەزار و 521 كەس كە دەكاتە 97% بەشدارییان لە پرۆسەكەدا كردووە.
باسی لەوەشکردووە، 165 بنكە و 749 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوو، لە كۆی گشتیی 203 هەزار و 773 دەنگدەریان پیاو و چوار هەزار و 748 دەنگدەریان ژن بوون.
لەبارەی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی خوێندەوار و نەخوێندەوار، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە: 189 هەزار و 857 دەنگدەری خوێندەوار و 18 هەزار و 664 دەنگدەری نەخوێندەوار هەبوون.
لە راپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە چاودێریی هەزار و 926 چاودێر لە بنكەكانی دەنگدان بەڕێوەچووە، هەروەها سێ هەزار و 750 نوێنەری قەوارە سیاسییەكان لە بنكەكانی دەنگدان ئامادە بوون.
لەبارەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر کۆمسیۆن ئەوەی ئاشکرا کردووە: 205 هەزار و 620 دەنگدەر پەنجەمۆریان تۆمار كراوە، ژمارەی حاڵەتەكانی دەرنەچووی پەنجەمۆریش گەیشتووەتە دوو هەزار و 901 حاڵەت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









