لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

کەناڵی BMC لە بەغدا
SNN
لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان لەعێراق ھەڵیانکوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی لە بەغداد و کەناڵەکەیان بە ھێرشیکرنەسەر سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە تۆمەتبارکرد.
لایەنگرانی گروپە چەکدارەکای لە بەغداد بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەڵیان کوتایە سەر کەناڵی ئێم بی سی سعودیە لە گەرەکی جامیعەی بەغداد دوای بڵاوبونەوەی بەرنامەیەک لەو کەناڵە کە مقاوەمەی ئیسلامی بە میحوەری مقاوەمەی ئێران ناوبردبوو.
خۆپیشاندەران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەو کەناڵە سەرکردەکانی مقاوەمەی فەڵەستین و عیراق و لوبنانی بە تیرۆرست ناوبردووە.
ھێزە ئەمنییەکان رێگای سەرەکی کەناڵەکەیان داخست و مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، کەناڵی ئێم بی سی لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت و ئیدانە و سوتاندنی بەس نییە و ھیچ شوێنێکی لە عیراق نییە و کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی دەکرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









