سبەی مووچە دابەشناکرێت و ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن

مووچە
SNN
بە گوێرەی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئەمڕۆ مووچەی سێ توێژ دابەشدەکرێت، سبەینێ یەکشەممە بەهۆی دەنگدانەوە وەک رۆژی دابەشکردنی مووچە لە خشتەکەدا دانەنراوە و دووشەممە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.
بە گوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ شەممە، دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەیە و مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێن.
هاوکات، ئەو خانەنشینانەی شارستانی و سەربازیی کە دوێنێ نەچوون بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان ئەمڕۆ روو لە بانکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی مووچە.
سبەی یەکشەممە، 20ی تشرینی دووەم رۆژی دەنگدانی سەرتاسەرییە لە هەرێمی کوردستان هەر بۆیە وەک رۆژی دابەشکردنی مووچە دیارینەکراوە، تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بڕیار وایە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بهێندرێت و کۆتا شوێنەکان لە رۆژی پێنجشەممەدا مووچەکانیان وەربگرن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









