
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتووەتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق، هاوكات لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە وردبینیكردنی لیستەكە و ئەگەر هیچ هەڵەیەك لە لیستەكە نەبێت تاكۆتایی ئەم هەفتەیە بەشێك لە پارەی فەرمانبەران ڕەوانە دەكرێت و دەستبەدابشكردنی مووچە دەكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدا كرا، لە ئێستادا گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و هەر لەوێش وربینی بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی و بە دەستیش ڕەوانە كراوە، ئەگەر وردبینی كراو هیچ گرفتێك لە لیستەكەدا نەبوو ئەوا تاكۆتایی ئەم هەفتەیە دەستدەكرێت بە تەمویلكردنی پارە بۆ دابەشكردنی وەزارەتەكان و سەرەتاش بە تەمویلی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دەستپێدەكات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر كاروبارەكان بەڕێكی بڕۆن و وەزارەتی دارایی عێراق گرفت بۆ لیستی مووچەی مانگی 10 دروست نەكات، ئەوا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پارە دەگات و ئێمەش دەستدەكەین بەدابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو.
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









