سكچوون و رشانەوە لە شارەزوور زیاتر دەبێت و تیمێكی سلێمانی گەیشتنە شارەزوور

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبوون بە سكچوون وڕشانەوە لە قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن، تیمێكی پزیشكی لە سلێمانییەوە بە دەرمانی پێویستەوە گەیشتونەتە نەخۆشەخانەكەمان، هاوكات تا ئێستا زیاد لە 700 كەس تووشی سكچوون و ڕشانەوە بوون.
كەمال محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆكارێكی نادیار نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لە ناو هاووڵاتیانی سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێك تەنها سەر لەبەیانی ئەمڕۆ زیاد لە 200 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و لە شەوەی ڕابردووشەوە زیاد لە 700 كەس بەهەمان هۆ سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە كە زۆربەیان منداڵن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی زۆری ژمارەی هاووڵاتیان و تووشبونیان بە سكچوون و ڕشانەوە ئەمڕۆ لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە تیمێكی پزیشكی بە دەرمانی پێویستەوە بۆ هاوكاری پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان گەیشتە نەخۆشەخانەكەمان، هاوكات هەر ئەمڕۆ كۆبوونەوەی قایمقام و ئیدارەی نەخۆشخانە لەگەڵ تیمی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی خێرای سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن بۆ گرتنەبەری ڕێكاری خێراو دەستنیشانكردنی هۆكاری بڵاوبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە لە سنوورەكە ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا ئەوە دەردەكەوێت كە پێدەچێت بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شوێنانەوە ئەو نەخۆشییە بڵاوبووبێتەوە بەڵام هێشتا ئەمەش یەكیلای نەبووەتەوە، بۆ بەدواداچوونی نەخۆشییەكەش لیژنەیەكی تایبەتمەند لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی پێكهێنراوە، تا پشكنین بۆ ئاوی شارەزوور بكرێت و دواتر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ڕادەگەیەنن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









