
کامالا هاریس، كاندیدى دیموكراتهكان بۆ پۆستى سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: ABC
SNN
کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا بە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان دۆڕا، وتارێکی پێشکەشی لایەنگرانی کرد.
کامالا هاریس لە وتارەکەیدا “دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ بکەین زۆر شانازی بەو کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە دەکەم کە کردمان، ئەنجامەکە بەو شێوەیە نەهات کە ئێمە هیوامان بۆ دەخواست، بەڵام دەبێت قبووڵی بکەین، بۆیە پیرۆزبایی سەرکەوتنم لە ترەمپ کرد و بەڵێنم دا کە لە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵاتدا یارمەتی ئەو و تیمەکەی بدەم.”
هاریس راشیگەیاند “دڵسۆزیی ئێمە بۆ لایەنێک یان سەرۆکێک نییە، بەڵکو بۆ ئەمەریکایە، لەبەردەم ترەمپ دان بە شکستدا دەنێم، بەڵام دەستبەرداری شەڕی ئازادی و دادپەروەری نابم، لەبەر ئەوە، بە ترەمپم وت لە پڕۆسەی گواستنەوەدا یارمەتی دەدەین و بەشداری لە گواستنەوەی دەسەڵاتی ئاشتیانەدا دەکەین.”
وتیشی “هەرگیز دەستبەرداری شەڕی داهاتوو و خەبات بۆ دیموکراسی و سەروەریی یاسا نابم.”
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









