“بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان رەتدەكەینەوە”

سیستمی بەرگری ئاسمانی عێراق
SNN
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق لەلایەن وڵاتانەوە بۆ هێرشكردنە سەر یەكتر رەتدەكاتەوە و داوای كاری هاوبەشدەكات بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەو جەنگەی لە ناوچەكە دروستبووە.
بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا پێشوازی لە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرا و وەك شایستەیەكی دەستوری ناوبرا كە كاری نیشتمانی هاوبەش پتەوتر دەكات.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی درێژكردنەوەی خولی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و پاڵپشتیكردنی هەنگاوی هەمواركردنەوەی یەكێك لە ماددەكانی بودجەی گشتی فیدراڵی تایبەت بە نەوت كرایەوە، هاوپەیمانیەكە پابەندبوونیشی بەو پرەنسیپانە دووپاتكردەوە كە مەرجەعی باڵای شیعەكان لە دوایین راگەیەندراودا جەختی لەسەر كردووەتەوە، چونكە ئەو پرەنسیپانە رۆڵی دەبێت لە بنیادنانی دەوڵەتێك كە دەوڵەتی دامەزراوەكان بێت و زەمینەش خۆشدەكات بۆ گەیشتن بە داهاتوویەكی باشتر بۆ عیراق.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئیدارەی دەوڵەت هەڵوێستی عیراقی لە پشتگیریكردنی گەلانی فەلەستین و لوبنان دووپاتكردەوە و بەكارهێنانی خاكی عیراقیشی بۆ ئەنجامدانی هێرشەكان بە هەموو شێوەیەك رەتكردەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر كاری هاوبەش بۆ بەرژەوەندی باڵای وڵات و دوورخستنەوەی عیراق لەو جەنگەی ناوچەكەی گرتووەتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









