“بە هاوكاری پارتی سوپای توركیا خۆی ئامادەكردووە بۆ هێرش و داگیركردنی خاكی زیاتری كوردستان”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی داگیركارییەكانی سوپای توركیا لە ناو قوڵایی خاكی هەرێم بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك، سوپای توركیا لە ئامادەكاریدایە بۆ ئەوەی لەم زستانەدا بەهاوكاری پارتی زیاتر بێتە ناو خاكی هەرێمەوە و بە بیانووی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە ڕووبەرێكی فراوانتر لەخاكی كوردستان داگیر بكات، هاوكات لەكۆی 80 بنكەی سەربازی توركیا 14 بنكەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەیان هەیە.
بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەئێستادا ژمارەی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی عێراقدا پێنج هەزار سەربازی تێپەڕاندوە، هەروەها زیاتر لە 80 بنكەی سەربازییان دامەزراندوە كە زیاتر لە14 بنكەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەی جەنگیی هەیە، ئەوە جگە لەوە چەند ناوەندێكی هەواڵگری توركیا لەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای توركیا لە چوارچێوەی درێژەپێدانی ئۆپراسیۆنی چنگ – قفڵ لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی دەكات، بۆ ئەومەبەستەش سوپای توركیا هێزی زیاتری بۆ ناوچەكە ناردووە، لەكاتێكدا زیاتر لە سێ ساڵە توركیا بە بیانووی هێرشكردنە سەر پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بەهاوكاری پارتی دەیان كیلۆمەتری لە سنووری هەردوو پارێزگەی هەولێر و دهۆك داگیركردووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە ،كە بەهۆی ئەو داگیركراییەی توركیاوە بە هێنانی سوپا و كردنەوەی بنكەو بارەگای سەربازی، تا ئێستا زیاتر لە 450 گوندی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان چۆڵكراون، ئەوەش لەكاتێكدا كە حكومەتی هەرێم بێدەنگی لەو پرسە هەڵبژاردووە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە سنوری دهۆك و بامەڕنێ ئاسانكار و چاوساغی بۆ هاتنی سوپای توركیا دەكات، لەكاتێكدا توركیا چەندین سەربازگەی جێگیری هەیە كە كەرەستەی سەربازیی قورس و چەكی تێدایە كە دەتوانێت هەر شوێنێك لەناوخۆی عێراق مەبەستی بێت بكاتە ئامانج، ئەو سەربازگانەش دەكەونە دوریی 28 كیلۆمەتر لەناوەندی نەینەواو بەدوری 185 كیلۆمەتر بۆ ناو قوڵایی خاكی عێراق.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









