جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا دەکات لە سلێمانی تەوتین دەستپێبکەن

تەوتین، رەشید، رافیدەین
SNN
لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی جێگری پارێزگاری سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە، داوا دەکات لە پارێزگای سلێمانی بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچەخۆران بکەن.
بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی، واژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەسەرە و ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، رێكارە پێویستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە دواى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، فۆڕمى تەوتینی فەرمانبەران و خانەنشینیانیان پڕکردەوە و هەژمارى منیان رەتکردەوە.
هاوکات، لە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024شدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی تیمێکی یاسایی و ئەندامەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر ‘هەژماری من’ و رێگری لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









