
بارانبارین
SNN
بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە. کەشناسى عێراقیش دەڵێت، ناوەراستى ئەم هەفتەیە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 4ـی کانونی دووەمـی 2024، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیاجیا، وتیشی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
دەستەى کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، سبەى لە چەند ناوچەیەک با چالاک دەبێت و دەبێتەهۆی دروستبوونى خۆڵبارین و پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، رۆژی دووشەممەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پێشبینى بارانبارین دەکرێت کە هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها بەرزبونەوەی خۆڵبارین لە هەندێ ناوچەی باشوور و ناوەڕاست.
باسى لەوەشکردووە، بۆ رۆژی سێشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور دەبارێت کە هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و تەم دروست دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









