کارەبای 24 کاتژمێری خواستی کڕینی نەوتی سپی لە لایەن هاووڵاتییانەوە زیادکردووە

نەوتی سپی
SNN-
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما هاووڵاتییان لە هاویندا خەمی زستان دەخۆن و نەوت دەکڕن، نەوتفرۆشێکیش دەڵێت:”کارەبای 24 کاتژمێری خواستی لەسەر کڕینی نەوت زیادکردووە 10 ساڵە نەوت دەفرۆشم هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ فرۆشمان زیاد نەبووە”.
عەلی فوئاد، ماوەی 10 ساڵە کاری کڕین و فرۆشتنی نەوت دەکات بە SNN-ی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی بێجی بە 140 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 130 هەزار دیناربوو، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خەراجیانیش بە 130 هەزار دینارە.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی کە ئەمساڵ کارەبای 24 کاتژمێری هەیە، هاووڵاتییان ناتوانن زۆر ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بەکاربهێنن کە بەکارەبا کاردەکەن وایکردووە خواستی هاووڵاتییان بۆ کڕینی نەوت زیاتر ببێت، بەجۆرێک 10 ساڵ دەبێت نەوت دەفرۆشم تاوەکو ئێستا وەک ئەمساڵ خواستی لەسەر نەبووە.
سەبارەت بە نرخەکەشی وتی: کەمترین ئاستی نرخی نەوت مانگی چوار بوو کە گەیشتە 115 هەزار دینارە. بەڵام نرخەکەی هەر رۆژە و نرخێکە و بەردەوام بەرزو نزمی دەکات، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









