بافڵ جەلال تاڵەبانی کێشەداراییەکانی یانەی نەورۆزی چارەسەرکرد

SNN
دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشیی نەورۆز سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییەکی دارایی گەورە و بەڵێندان بە بەردەوامیی هاوکارییەکە، کە بە وتەی خۆیان “بەشی هەموو پێداویستییەکانیان دەکات.”
بەرپرسانی یانەکە ڕایانگەیاندووە کە بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە پێیان گەیشتووە و بڕیاریش دراوە کە ئەم هاوکارییە کە بەشی پێداویستییەکانیان دەکات، مانگانە بەردەوام بێت و نەبڕدرێت.
لەگەڵ دەربڕینی سوپاسگوزارییاندا، یانەی نەورۆز جەختیان لەسەر سەربەخۆیی خۆیان کردەوە و چەند خاڵێکی گرنگیان ڕوونکردەوە:
هیچ کەسێک خاوەنی یانەی نەورۆز نییە و یانەکەمان سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نییە.
ئێمە دوورین لە سیاسەت، کەس بۆی نییە پرسی یانەی نەورۆز بە سیاسی بکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی نەخستووەتە ناو کاروباری یانەکەمان
هیچ پارەیەکی یانەی نەورۆز نەبراوە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









