تەنها لە مانگی رابردوو لە هەولێر سەگ پەلاماری 81 کەسیان داوە

سەگی بێلانە
عەلی حەمە سەعید- SNN
بەوتەی هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكە جیاوازەكانی هەولێر تا دێت سەگی بێلانە لە گەڕەك و كوچە و كۆلانەكانی هەولێر ڕوو لە زیاد بوون دەكەن مەترسی لەسەر ژیانی چین و توێژە جیاوازەكانی ئەو گەڕەكانی هەولێر دروستكردووە، تەنها لەمانگی ڕابردوو81 هاووڵاتی لەلایەن سەگەوە پەلاماردراون.
نازم سوڵتان، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی زۆربوونی ژمارەی سەگی بێلانە لەناو گەڕەك و كۆڵان و شەقامەكانی شاری هەولێر و رووداوی گەستنی هاووڵاتیان زیادیكردووە، تەنانەت زۆر جار هەر بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە منداڵ و ژن و كەسانی بەتەمەنیش بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە، ئێستا دۆخەكە بەجۆرێك ناتوانین بە بێ ترس منداڵەكانمان بنێرینە دەرەوە، بەڵكوو دەبێت خۆمان بەردەوام چاودێرییان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین جار سەردانی شارەوانی و پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان كردووە ئەوەیان ئەوەیان پێیوتین كە ئێستا شێڵتەرێكی تایبەتیان بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە دەرەوەی هەولێر دروستكردووە و دەستیان بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە كردووە، بەڵام ئەو شێلتەرەش هێشتا نەیتوانیوە ژمارەی سەگی بەرەڵا لە كوچە و كۆڵانەكانی هەولیر كەمبكاتەوە هێشتا مەترسی جدین بۆ سەر دانیشتووانی دەیان گەڕەكی هەولێر.
بەگوێرەی ئامارەكانی نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر كە ئەمڕۆ بڵاویكردوونەتەوە ، لە مانگی 10ی ڕابردووی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەكەیاندا 81 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆماركراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شێڵتەری تایبەت بەكۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر ئەوەی بە SNN رایگەیاندبوو :تائێستا زیاتر لە 16 هەزار سەگی بێلانە لەو شێلتەرە كۆكراوەتەوە و بە گشتیی جێگەی 40 هەزار سەگی تێدا دەبێتەوە، هاوكات تا ئێستا حەوت هەزار و 500 سەگ نەشتەرگەری نەزۆك كردنیان بۆ كراوە، رۆژانە نزیكەی 12 تۆن گۆشتی مریشكیان بۆ دەهێنین لە سەربڕینخانەكانی هەولێر كە بە خۆڕایی بۆمان دابین دەكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









