
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
عەلی حەمە سەعید-SNN
كاندیدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنوری پارێزگای دیالە ئاماژە بەوەدەكات، كارنامە و ستراتیجی لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگییەكی زۆر بە ناوچە دابڕوێندراوەكان داوە و جێگای بایەخی یەكێتی و خودی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییە.
سۆزان مەنسور، كاندیدی ژمارە 24 لە لیستی 222ی یەكێتی لە سنوری پارێزگای دیالە بە SNNی ڕاگەیاند: ناوچە دابڕێندراوەكان و ماددەی 140، پرسێكی نیشتمانیی ستراتیجی باڵایە لای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و خودی سەرۆك ( بافل جەلال تاڵەبانی) بەجۆرێك وەك چۆن ئێستا لە ئیدارەی كەركوك،خزمەتكردن لە پێشینەیكارەكانی ئیدارەی شارەكەیە، بەهەمان شێوە بۆناوچەكانی دیكەی دەرەوەی هەرێمیش هەمان پلانمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، باشتركردنی گوزەرانی سەرجەم پێكهاتەكان و هەروەها ڕاگرتنی هەوڵی ڕاگواستن و زۆرەملێ و گۆڕینی دێمۆگرافیا یەكێكی دیكەیە لە كارنامەكانی لیستی 222ی یەكێتی لە ناوچە دابڕاوەكان، وەك چۆن لەماوەكانی ڕابردوودا كاری زۆربشمان لەو بارەیەوە كردووە بەهەمان شێوەش لەداهاتوودا كاری باشتر دەكەین.
ئەو كاندیدەی لیستی 222ی یەكێتی لە سنوری پارێزگای دیالە ئەوەشی خستەڕوو،سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ سنورەكەی ئێمە سەلمێنەری ئەوەیە كە ناوچە دابڕێندراوەكان جێگای گرنگی و بایەخی یەكێتی نشتیمانی كوردستانن، بۆیە ئێمەش بەڵێن دەدەین كە ببینە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلەكەمان لەو ناوچانە لە پەرلەمانی عێراق.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









