
SNN-
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توند لە ئەمریکا دەگرێت و هۆشداری دەدات لە هەڵەیەکی گەورەتر لە لێکدانەوەکانیان سەبارەت بە گەرووی هورمز.
عێراقچی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئەمریکا مێژوویەکی درێژی هەیە لە هەڵە لە هەڵسەنگاندنەکانیدا کە هۆکارەکەی بۆ شکستی هەواڵگری دەگەڕێتەوە، وەک ئەوەی لە شەڕی سەر ئێراندا بینرا.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێستا واشنتن هەڵەیەکی گەورەتر لە هەڵسەنگاندن سەبارەت بە گەرووی هورمز دەکات.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لە مەترسیی زانیارییەکان و دەڵێت، “خراپتر لە هەواڵی ساختە، زانیاریی هەواڵگریی ساختەیە، ئاگادار بن”. لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی:،”خوا گەورەیە، گەورەترە لە هەر هێزێکی سەر زەوی و ئێمە پشت بە خوا دەبەستین.”
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









