
دابەشکردنی زەوی
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگەکانی شاری سلێمانی، پاش تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان؛ قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەویی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی دەستیپێکرد.
بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی و بەپێی لیستی هاتووی فەرمانگەکان، تیروپشک بۆ دابەشکردنی چوار هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە پێگەکانی (٣،١)ـی داربەڕوولە و (٢٠)ی بەردەکەڕ تەنیشت شاری لاوان بەڕێوەچوو.
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم قۆناغەی دابەشکردنی زەوی لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ماوەی ڕابڕدوودا، بە چەند قۆناغێک ٢٣ هەزار پارچە زەویی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا لە سێکتەرەکانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتکە دابەشکراون.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لیژنەی دابەشکردنی زەویی دڵنیایی لە پاراستنی مافی هەموو فەرمانبەرێک دەدەن و ڕایدەگەیەنن، پڕۆسەکە بەردەوامیی دەبێت و قۆناغ دوای قۆناغ بەپێی لیستی هاتوو لە دامەزراوە حکومییەکان، زەوییان بۆ تەرخان دەکرێت و لێی سوودمەند دەبن.
لە ماوەی دوو ساڵدا 1771 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیراون
3كاتژمێر لهمهوپێشدواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
ئهیلول 13, 2026لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
ئهیلول 12, 2026
هەواڵی زیاتر
-
لە سلێمانی چوار هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن
6 چرکە لهمهوپێش -
شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن دەچنە بەغدا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
پارەی مووچە دەگات و لیست ڕادەگەیەنرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
لە ماوەی دوو ساڵدا 1771 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیراون
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە سلێمانی چوار هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن
6 چرکە لهمهوپێش -
شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن دەچنە بەغدا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
پارەی مووچە دەگات و لیست ڕادەگەیەنرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









