وەزارەتی نەوتی عێراق: بۆشایی سووتەمەنی لە بازاڕدا پڕدەکرێتەوە و باری نوێی بەنزین و گاز دەگەنە عێراق

پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: AFP
SNN-
وەزارەتی نەوتی عێراق جەخت لەسەر سووربوونی تەواوی خۆی دەکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی بەرهەمە نەوتییەکان و پڕکردنەوەی هەر کەلێنێکی ئەگەری لە بەکارهێناندا لە ڕێگەی هاوردەکردنی بڕی زیاتر لە دەرەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)، سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند: گرێبەستی زیاتر کراوە بۆ دابینکردنی باری نوێ لە هەردوو بەرهەمی (بەنزین و گاز) و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم بارانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بگەنە عێراق، بەمەش ئەو بۆشاییەی سووتەمەنی کە بەهۆی زۆربوونی خواستەوە دروستبووە پڕ دەکرێتەوە.
وتیشی: ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقدان بۆ دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بەپێی ئاستی خواستی ڕاستەقینە و بەکارهێنان.
دەشڵێت: وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پڕکردنەوەی هەر کەمکوڕییەک لە ڕێگەی زیادکردنی هاوردەکردن لە کاتی پێویستدا، بە شێوازێک کە سەقامگیری لە بازاڕ دروست بکات و تەواوی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان زامن بکات.
هەواڵی زیاتر
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچێتە تاران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچێتە تاران
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









