بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر: خۆتۆمارکردن لە ئاپلیکەیشنی تاکسی ئارەزوومەندانەیە

0
3
بەنزینخانە

SNN-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی خۆتۆمارکردن لە ئاپلیکەیشنی تاکسی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند، پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە ئاپلیکەیشنەکەدا ئارەزوومەندانەیە و بۆ ئەوەیە شۆفێران سوودمەند بن لە بڕێکی زیاتری بەنزین.

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر کەسێک خۆی تۆمار نەکات، کارتی سووتەمەنییەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەفتەی یەک جار سوودمەند دەبێت لە وەرگرتنی بەنزین.

 بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە زیاتر لە شۆفێرێک دەتوانن لە ڕێگەی یەک مۆبایلەوە یان بە هەر مۆبایلێکی تر خۆیان تۆمار بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this