ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچێتە تاران

0
13

SNN-
ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی تاران دەکات ولەگەڵ مەسعود پزیشکیان، محەمەد باقر قالیباف وعەباس عێراقچى کۆدەبێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان، لەسەر بانگهێشتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سەردانى تاران دەکات و بڕیارە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران، سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرى دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا بارودۆخى ناوچەکە، گرژییەکانى نێوان واشنتن و تاران و ئاڵنگارییەکان تاوتوێدەکات، هەوڵەکانیش بۆ کەمکردنەوەى پشێوییەکان لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی دەبێت بۆ تاران.

بافڵ جەلال تاڵەبانى، جگە لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بڕیارە لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمان و عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەی ئەو وڵات کۆببێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەم سەردانەیدا، شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی لەگەڵدایە بریتین لە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی پەیوەندییەکان، هاوڕێ شێخ دارۆ ، ئەحمەد حەمە کەریم ، عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشتر بۆ میدیای جیهانی، لە چەندین دیمانە و گفتوگۆی پێشوویدا جەختیلەوە کردبووەوە، هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هیچکام لە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایگەیاندبوو، ئەگەر کورد ببنە سەری ڕمەکە، ئەوا کارەساتێکی تەواو ڕوو دەدات.

سەرۆک بافڵ دیدگای خۆی هەمیشە بەوجۆرە خستووەتەڕوو، کە بریتییە لە هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیالۆگ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەبارەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە، سەرۆکی یەکێتی پێیوابووە، ئەو وڵاتە نابێت وەک هەڕەشە و مەترسی بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە تەماشا بکرێت.

پێشتر و لە دیمانەیێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند کە کوردستان پێویستە ببێتە “پردێک نەک گۆڕەپانی جەنگ”، ئاماژەی بەوە کرد، کورد پێگەیەکی ناوازەی هەیە بۆ گێڕانی ڕۆڵی نێوەندگیری.

دوایین سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی 3ـی تەمموزی ئەمساڵ بوو لە شاری تاران بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this