فاینانشیاڵ تایمز: پاکستان داوای لە ئێران کردووە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە ڕابگرێت

SNN –
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند کە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، چەندین جار داوای لە سەرکردەکانی تاران کردووە هەژموونی خۆیان بەکاربێنن بۆ ڕاگرتنی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە و ژێرخانی ئابووری و وزەی ئەو وڵاتە.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە کە فەرماندەی سوپای پاکستان جەختی لە پابەندبوونی ئیسلام ئاباد بەرامبەر ڕیاز لە چوارچێوەی “ڕێککەوتننامەی مەککە” کردووەتەوە و هۆشداریی لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە داوە.
بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە کە ئەمە ناکۆکییە لە نێوان سعودیە و یەمەن، بەڵام بەرپرسانی پاکستان پێیانواستە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە خزمەت بە سیاسەتەکانی ئێران دەکات.
پاکستان لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە فڕۆکەی جەنگی لە بنکەیەکی ئاسمانیی ڕۆژهەڵاتی سعودیە جێگیر کردووە و بەهۆی کێشە داراییەکان و ڕێککەوتنە سەربازییەکانەوە لە هەڵوێستێکی سەختدایە.
خەواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان، هۆشداری داوە ئەگەر هێرشەکان پەرەبسێنن، هاوپەیمانیی بەرگریی سێقۆڵی (پاکستان، سعودیە، تورکیا) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ گرنگیدان بەم بابەتە لە کاتێکدایە کە حووسییەکان تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئامانجگرتنی مەککەیان ڕەتکردووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسلام ئاباد باسی لە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی یان بەشداریکردن لە جەنگی یەمەندا نەکردووە.
هەواڵی زیاتر
-
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
11 چرکە لهمهوپێش -
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باشوور داوای ئەمریکا بۆ بەشداری لە جەنگی دژی ئێران ڕەتدەکاتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
11 چرکە لهمهوپێش -
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









