وەزیری دەرەوەی ئێران: قبوڵکردنی مەرجەکانی تاران دەبێتە هۆی سەرلەنوێ کردنەوەی گەروی هورمز

0
1

SNN-

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سەرلەنوێ کردنەوەی گەروی هورمز بۆ هاتووچۆی دەریایی و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی گفتوگۆکان، بەستراوەتەوە بە قبوڵکردنی تەواوی مەرجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەنواید رایگەیاند کە پەیامی تاران ڕوون و شەفافە، و تەنها لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم مەرجانەوە دەکرێت بارودۆخەکە بەرەو ئاسایبوونەوە بچێت و دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.

جەختیشی کردەوە کە ئەگەر واشنتن دیپلۆماسییەکی ڕاستگۆ هەڵبژێرێت ئەوا ئامادەی بەشداریبن، بەڵام ئەگەر مەبەستی خەڵەتاندن یان ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بێت، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی توندتر و قورستر دەبێتەوە لە جاران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this