زەیدی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی 150 هەزار پلەی وەزیفی لە بودجەی ساڵی داهاتوودا

0
0

SNN-

رۆژنامەی فەرمی عێراق رایگەیاند، سەرچاوەی پەرلەمانییەكان ئاشکرایان کردووە، رەزامەندیی فەرمی وەرگیراوە بۆ ئەوەی (150) هەزار پلەی دامەزراندن بخرێتە ناو لە بودجەی فیدراڵی، بە مەرجێك تەنیا بە ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی بسپێردرێت بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانیی دەرفەتەکان.

شەیما فەتلاوی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران بە فەرمی رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی (150) هەزار پلەی دامەزراندن داوە، جەختیشی کردەوە لەوەی، جموجۆڵ و هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا هەیە بۆ دەرکردنی گشتاندنێکی بەپەلە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە بەغداو پارێزگاکان، بە مەبەستی دیاریکردنی پێداویستییە راستەقینەکانیان لە راژەی پەروەردەیی.

فەتلاوی ڕوونیشی کردەوە، هەماهەنگییە بەردەوامەکان و پەیوەندیکردن بە نوێنەرانی دەرچووانی کۆنیش دەگرێتەوە بۆ رادەستکردنی زانیاریی پسپۆڕییەکان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و، بەشێکی گرنگ لەم پلانە تەرخان دەکرێت بۆ پرکردنەوەی کەمیی راژە لە دامەزراوە پەروەردەیییەکاندا.

هاوکات لای خۆیەوە، عەزیز شەریف مەیاحی، پەرلەمانتاری عێراق راگەیاندووە، ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان بەرەو ئەوەیە تەواوی ئەم دامەزراندنانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی دەوڵەت بن.

جەختیشی کردەوە، سپاردنی ئەم دۆسیەیە بە ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی لەبەر ئەوەیە کە ئەنجومەنەکە خاوەنی میکانیزمی ئەلیکترۆنی و پێوەرگەلێکی شەفافە کە دادپەروەری لە نێوان هەموو پێشکەشکاراندا بەدی دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنی نوێنەران لە ئایندەیەکی نزیکدا میوانداریی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی دەکات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دۆسیەکە و دانانی میکانیزمێکی دیاریکراو و ئارام بۆ دابەشکردنی پلە وەزیفییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this