وۆڵ ستریت جۆرناڵ: هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران چڕ کراونەتەوە

0
21

SNN-

لە هەوڵێکی نوێدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، فشارێکی زۆری دیپلۆماسی خراوەتە سەر ئێران تا دەستبەرداری بەشێک لە مەرجەکانی بێت و سازش لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ـی ئەمریکی، ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییانە دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی تارانی بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی حەوت رۆژە رەتکردەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی سەرەکیی وڵاتانی نێوەندگیر لەم قۆناغەدا ئەوەیە، دۆسیەی ئەتۆمی بگەڕێننەوە پێشەنگی دانوستانەکان و رێگە لە رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی فراوان لە ناوچەکەدا بگرن، بەڵام تا ئێستا تاران هیچ ئاماژەیەکی بۆ نەرمبوونی هەڵوێستەکانی پیشان نەداوە و داوای هەنگاوی کردەیی لە واشنتۆن دەکات.

لە بەرانبەردا، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک جەختی کردەوە، وڵاتەکەی لە یەک کاتدا خۆی بۆ هەردوو بژاردەی دیپلۆماسی و جەنگ ئامادە کردووە، بڕیاری کۆتاییش لە دەستی ترەمپدایە، هاوکات لێپرسراوانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، گەمارۆ ئابوری و دەریاییەکان فشاری توندیان لەسەر ئێران دروستکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this