
SNN-
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی تشرینی یەکەمی 2026)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کۆبووەوە و تیایدا ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکار و وەزارەتی دارایی فیدراڵیی سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027ی عێراق تاوتوێ کرد.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و نابێت بڕیار و ڕێکاری تاکلایەنەی لەسەر بسەپێنرێت، داواشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ کرد ڕەشنووسەکە بە شێوەی ئێستای نەخاتە بەر دەنگدان تاوەکو پێداچوونەوەی وردی بۆ دەکرێت.
ڕەتکردنەوەی ڕەشنووسی بودجەی 2027
ئەنجومەنی وەزیران بڕگە و خشتەکانی ئامادەکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی بە نادەستووری و نادروست ناوزەد کرد کە مافەکانی هەرێمی پێشێل کردووە.
دیاریکردنی پشکی هەرێم
جەخت کرایەوە کە پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی (14.14%)ی دانیشتووان و بەپێی ئەنجامی دوا سەرژمێریی گشتی دیاری بکرێت.
ڕاسپاردنی شاندی دانوستانکار
شاندەکە ڕاسپێردرا بە خستنەڕووی بەڵگە دەستووری و یاساییەکان و پێشکەشکردنی پێشنیارە جێگرەوەکانی هەرێم بۆ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و لایەنە سیاسییە پێکهێنەرەکانی کابینەی فیدراڵی.
داواکاری لە حکومەتی فیدراڵ
داوا لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی کرا کە ڕێگە نەدات بودجەکە بە شێوازی ئێستای پەسەند بکرێت، بەڵکو بكرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان.
شەفافییەت لە داتاکان
ڕاگەیەندرا کە هەرێم بە شەفافی تەواوی داتاکانی خستووەتە بەردەست بەغدا و وردبینیی هاوبەشی مانگانە هەبووە، بۆیە نابێت پشت بە زانیاری و بانگەشەی بێبنەما ببەسترێت.
پابەندبوون بە گفتوگۆ
پشتیوانیی تەواو بۆ شاندی دانوستانکار دەربڕدرا بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە.
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
تشرینی یهكهم 27, 2026دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
تشرینی یهكهم 27, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









