
لویس سوارێز
SNN Sport
لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر دۆخی یانەکەی، لویس سوارێز رایدەگەیەنێت هێشتا دەتوانێت زۆر شت پێشکەشی یانەی بەرشەلۆنە بکات و پەیامێکی روون ئاڕاستەی ئیدارەی یانەکەی دەکات.
لویس سوارێز دەڵێت:” بە دڵنیاییەوە دەمەوێت لە بەرشەلۆنە بەردەوام بم، لەوکاتەوەی من گەیشتووم بەم یانەیە هەستم بە پشتگیری کردووە لە لایەن هەمووانەوە و ئەمەش زۆر هێزی بە من داوە”.
لەسەر چوونی خۆی لە یانەکە دەڵێت:” باسی چەند ناوێک دەکرێت بۆ چوون لە یانەکە لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەکرێت، بەڵام کەس پێی نەوتووم یانەکە دەیەوێت دەستبەردارم ببێت،بیرۆکەی من ئەوەیە لە یانەکە بمێنمەوە،بەڵام ئەگەر وابزانم کە هیچ سوودم نیە، ئەوا هیچ کێشەیەکم نیەو قسە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە دەکەم،هیچ کەسێک ناتوانێت گومان لە پابەندبووم بکات لە بەرشەلۆنە، هەموومان بەرپرسین لەم دۆخەی ئێستا،یاریزانێک یان کەسێک لە یانەکە بە تەنیا تۆمەتبار نیە”.
دەشڵێت:” هیچ کێشەم نیە ئەگەر راهێنەر منی وەکو یەدەگ بوێت، لە یاریگادا من هاوڕێم نیە، لێرە هەموومان هاوکاری یەکترین، ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە، بە بەختم کە هاوڕێی میسیم، هاوڕێیەتی من لەگەڵ ئەو یاریزانە شانازییە بۆ من”.
لە کۆتایدا دەڵێت:” لە یاری بایرن میونخ چەند گومانێک هەبوو، بەڵام ئەوان ئامادەبوون بۆ یارییەکی لەمشێوەیە،لە یاریگای کامپ نۆ ئێمە باش یاری دەکەین، کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆمان یاری دەکەین زۆر لەسەرمان دەکەوێت”.
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









