هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: بە بڕی 347 ملیۆن دۆلار کەرەستەمان رادەستی عێراقییەکەن کردووە

سەربازە بیانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش
SNN
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ یەکشەممە بایی 347 ملیۆن دۆلار کەرەستە و یەدەگی سەربازییان رادەستی سوپای عێراق کردۆتەوە لە سەربازگەی تاجی”.
هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییەکە ئاشکراشیکردووە “لەڕێگەی 300 راهێنەرەوە توانیویانە مەشقی سەربازیی بە 47 هەزار سەربازی عێراقی بکەن”.
لە بەیاننامەیەکدا دوای رادەستکردنی سەربازگەی تاجی، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاماژەی بەوەشکردووە “لە ئێستادا راهێنەرە عێراقییەکان ئەرکی مەشقپێکردنی سوپایان گرتۆتە دەست”.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند “هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ بنکەی سەربازیی تاجی لە باکووری بەغدا چۆڵدەکەن”.وتەبێژی فەرماندەییەکە دەشڵێت: “پرۆسەی جێهێشتنی سەربازگەکە بەشێوەیەک دەبێت کە فەرماندەی سەربازی لە هەردوولا ئامادەی دەبن”.
رۆژی 16ی تەمموزی رابردوو بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، هێزەکانی ئەو وڵاتەش لە ژێر ناوی سوپای بەریتانیا سەربازگەی تاجی جێهێشت.
لە ساڵانی رابردوودا زیاتر لە 120 هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەكان لەژێر دەستی سوپای بەریتانیا مەشقیان پێكراوە، هێزەكانی هاوپەیمانان كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات دەستی كردووە به كەمكردنەوەی سوپاکەی لە عێراق و یەكەم بنكەی سەربازی رادەستی حكومەتی عێراق كرد پێشتر .
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق له مانگی ئازاری رابردوو، سكاڵای دژ بە پێشێلكارییەكانی ئەمریكا كردبوو، پرسی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە رۆژەڤی ئێستای عێراقدا بۆتە باسی سەرەکی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









