وێنه: راهێنه‌رێك و حه‌وت كچه یاریزانی دووكان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كران

کچە یاریزانەکانی یانەی دووکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به‌هۆی ئاست به‌رزی و گرنگیدان به كچان له سنووری پارێزگای سلێمانی له یارییه جیاوازه‌كاندا، به‌رپرسان و راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده جۆراو جۆره‌كانی عێراق ناچار ده‌كات پێكهاته‌كانیان به زۆرترین یاریزانی كورد به‌هێز بكه‌ن، ئەمەش بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
دوای هاتنی ستافی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كچانی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی یانه‌ی دووكانیان كردوو له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزاناندا حه‌وت یاریزانی یانه‌كه شان به‌شانی راهێنه‌ره ئافره‌ته‌كه‌یان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه كران بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا.
ته‌نیا ئه‌حمه‌د راهێنه‌ری كچانی یانه‌ی دووكان وتی:” ده‌ستنیشانكردنی حه‌وت یاریزان و راهێنه‌ره‌كه‌مان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یانه‌كه‌مان زۆرترین یاریزانی خوار 18 ساڵی هه‌یه و كه‌مترین یاریزانی به ئه‌زموون و گه‌وره‌مان هه‌یه، بۆیه یه‌كه‌م شوێن كه ستافی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق سه‌ردانی كردوون یانه‌ی دووكان بووه”.
راشیگه‌یاند:” له‌ئێستادا حه‌وت یاریزان و به‌نده‌ش وه‌ك ستافی راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراوین بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه، به‌ڵام ئەمە وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و یاریزانانه ده‌ستنیشان كراون، به‌ڵام له‌داهاتوودا جارێكی‌تر سه‌ردانمان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌نجام بده‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه له ئێستادا وه‌ك یانه‌ی دووكان مه‌شقه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و حه‌وت یاریزانه‌ی ده‌ستنیشان كراون”.
راهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی دووكان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” ئێمه ماوه‌ی 2 ساڵه ئه‌م تیپه‌مان دروستكردووه و به‌شداری خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین، بۆیه كچانی یانه‌ی دووكان داهاتووی كچانی كوردستان و عێراقن، له ئێستاشدا چاوی راهێنه‌رانی كوردستان و عێراقیان له‌سه‌ره‌و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێن”.
ناوی یاریزانان و راهێنه‌ری یانه‌ی دووكان كه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كراون بریتین له (دییه جه‌زا ، هه‌نسك حه‌سه‌ن، داناس ئاراس ،دیما دیلمان، نوا نه‌به‌ز ، دییه عوسمان ، ماریا عه‌بدوڵڵا و ته‌نیا ئه‌حمه‌دیش وه‌ك راهێنه‌ری كچانی یانه‌ی دووكان) بانگکراوە.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق ستافی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه ئاشكرا دەکات بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا كه بڕیاره سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
42 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
42 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









