
فۆتۆ: محەمەد مستەفا بینای ئیدارەی راپەڕین
SNN- محەمەد مستەفا
ماوەی شەش رۆژە بەهۆی نەمانی کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هیچ پشکنینێک بۆ هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجام نەدراوە.
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین نەماوە، بەوهۆیەشەوە لەو ماوەیەدا پشکنینی ڤایرۆسەکە بۆ هاووڵاتییانی ڕاپەڕین ئەنجام نەدراوە .
وتیشی: “بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران لەمەودوا پشکنینی کۆرۆنا بێبەرامبەر تەنها بۆ ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا داخڵدەکرێن، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی بە خواستی خۆیان دەیانەوێت پشکنینیان بۆ بکرێت، دەبێت بڕی 60 هەزار دینار بدەن بۆ پشکنینەکە .”
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەت لە تەندروستی ڕاپەڕین لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەنتەرەکانی کۆرۆنا لەو دەڤەرە دابینبکرێت .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









