وێنه:له شاری سلێمانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رمێزی عێراق له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌ستی پێكرد

پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رمێزی عێراق
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNN Sport
دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له وه‌ستانی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له شاری سلێمانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رمێزی یانه‌كانی باكووری عێراق دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستی پێكرد.
له‌یه‌كه‌م رۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا سه‌رجه‌م یانه و راهێنه‌ر و یاریزانان و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تێنسی سه‌رمێزی عێراق به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له ناو هۆڵدا ئاماده‌بوون.
كێبڕكێكان به به‌شداری 10یانه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت كه یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه له‌هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌ی دەبات.
هه‌رده ڕەئوف بارام سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی یه‌كێتیی تێنسی سه‌رمێزی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: سه‌ره‌تا سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و قایمقامێتی سلێمانی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌م كه ره‌زامه‌ندییان پیشاندا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه لهڤشاری سلێمانی به‌پێی رێنماییه‌كان، بۆیه ئامانجمانه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا پاڵه‌وانی خوله‌كه به‌دیاركه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب و رۆژئاوای ئاسیا”.
وتیشی:” ده‌توانین به هه‌موو به‌رپرسانی وه‌رزشی و سیاسی كوردستان و عێراق بڵێین، به‌جێ به‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌توانین ده‌رگای هۆڵ و یاریگاكانمان بكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رزشیش یه‌كێكه له‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها به‌شێكه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه جارێكی‌تر ژیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی”.
له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی(سلێمانی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، برایه‌تی- ئاشتی،كۆیه، گازی باكوور، ده‌ربه‌ندیخان، دهۆك، ئه‌كاد، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌شدارن و شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پله‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌کەن بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









