حكومەت بەبێ پرسی مووچەخۆران لە%21 دەبڕێت، بەڵام بە مەرجێكی قورس لە %15ی قەرز خۆشدەبێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە نزیكدەبێتەوە لە 60 ڕۆژ و هاوكات بە بێ پرس و ڕەزامەندی مووچەخۆران لە %21 یشی دەبڕدرێت، بەڵام حكومەت لە بڕیارێكیدا بە مەرجێكی قورس تەنها لە%15ی قەرزی سەر هاوڵاتیان خۆشدەبێت، ئابووری ناسێكیش دەڵێت “ئەوەی ئەم حكومەتە دەیكات لوتكەی بێباكییە بەرامبەر هاووڵاتییان”.
عوسمان محەمەد، ئابووری ناس و شارەزای كاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەموو وڵاتانی جیهان كاتێك حكومەت دەكەوێتە كێشەیەكی داراییەوە، پێشوەختە پلان و بەرنامەی تایبەت بەخۆی دەبێت، بەڵام ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت دۆخەكە دراوەتە دەست قەدەر، كەس نازانێت ئایندەی ئەم هەرێمە بە چ شێوازێك دەبیت، چونكە بەرپرسانی ئەم حكومەت هێندە بەلایانەوە گرنگ نییە دۆخێكی سەقامگیر و ئارام بۆ هاووڵاتییان بێتە ئاراوە هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە مووچەخۆران سەرقاڵ بكەن بە بابەتێكەوە كە مافێكی سروشتی خۆیانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە ئەوپەڕی بێباكی ئەم حكومەتە دەسەلمێنێت كە بە بێ هیچ پاڵپشتێكی یاسایی و بە بێ ئەوەی هیچ پرسێك بە مووچەخۆران بكات و بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان بە ڕێژەی لە%21 مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت سەرەڕای ئەوەش نزیكەی 60 ڕۆژ مووچە دابەشدەكات، بەڵام لەبەرامبەر ئەم بێباكییەدا حكومەت وەك مژدە ئەوە ڕادەگەیەنێت كە ڕەزامەندە بە لێخۆشبوونی تەنها لە%15 سەرقەرزی هاووڵاتییان بە مەرجێك ئەو هاوووڵاتییە بە شێوەی نەقد حازرە هەموو قەرزەكەی بداتەوە، كە ئەمە مەرجێكی زۆر قورسە، چونكە هاووڵاتییەك لەكوێ دەتوانێت بەسەر یەكەوە 20 ملیۆن یان 15 ملیۆن یان تەنانەت پێنج ملیۆن دینار بەسەر یەكەوە بداتەوە لەم بێ مووچەییەدا.
ئەو ئابوریناسە ئەوەشی خستەڕوو، یەكێكی دیكە لەو بڕیارە نالۆژیكییانەی كە دوێنێ حكومەت دەریكردووە درێژكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانە لە هەفتەیەكدا بۆ پێنج ڕۆژ و لە كاتژمێر هەشت بۆ سێی سەر لە ئێوارە، لە كاتێكدا مووچەخۆران بە 60 ڕۆژ جارێك مووچە وەردەگرن، بۆ خۆی سەلمێنەری ئەوەیە كە هاووڵاتییان و فەرمانبەرانیش متمانەیان بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی حكومەت نەماوە و هێندەی دیكەش ئەو بێ متمانەییە لاواز دەبێت، چونكە بە دڵنیاییەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین كار بەو بڕیارە ناكرێت.
لای خۆیەوە زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی بۆ SNN ڕوونكردەوە، ئێمە وەك لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمان هیچ پرس و ڕاوێژێكمان پینەكراوە لە بابەتی لێبڕینی لە%21 ی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە هەر خودی حكومەت بە بێ هیچ پاڵپشتێكی یاسایی بەو كارە هەستاوە و هەر ئەوان خۆشیان بەرپرسن لە هەر كاردانەوەیەك لە داهاتوودا لەلایەن فەرمانبەرانەوە ڕووبدات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









