دەبێت حکومەتی هەرێم بڕیاری “دەوامکردنی تەواو” هەڵبوەشێنێتەوە

فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێم
SNN- مەودا مستەفا
پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت “لە ئێستادا گوزەرانی خەڵک لە ئاستێکی مەترسیدار دایە و لێبڕینی نایاسایی ٪21ی مووچەش دۆخەکەی ئەوەندەی دیکە نالەبارتر کردووە” دەشڵێت “دەبێت حکومەت بڕیاری دەوامکردنی فەرمانبەر لە 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ هەڵبووەشێنێتەوە”.
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە SNN ڕاگەیاند: حکومەت ناتوانێت لە هەلومەرجێکی وەها سەختدا، فەرمانبەران ناچار بکات بە دەوامێکی وەها زۆر، بەتایبەت کە مەترسییەکانی کۆرۆنا هەر وەکو خۆیانن و فەرمانبەر هەیە مووچەکەی بەشی (5) ڕۆژ ناکات، چۆن بتوانێت لە مانگێکدا بە پڕی و لە ڕۆژێکدا دەوامی تەواوەتی بکات.
وتیشی :”لە ئێستادا گوزەرانی خەڵک لە ئاستێکی مەترسیدار دایە و لێبڕینی نایاسایی ٪21ی مووچەش دۆخەکەی ئەوەندەی دیکە نالەبارتر کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو هەمیشە لەگەڵ توند و تۆڵیدام و جددییات گرنگە، بەڵام نەک لەو حاڵ و گوزەرانەی ئێستای حکومەتی هەرێم، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم بەزوویی ئەم بڕیارە هەڵبووەشێنێتەوە؛ دەبێت هەم ڕەچاوی دۆخی دارایی بکرێت هەم دۆخی پەتای کۆرۆنا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









