
خوێندکارانی پۆلی یەکەم
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى خوێندنى ئه‌مساڵى 2020 – 2021 یه‌كێتى مامۆستایانى كورستان داوكارى و پێشنیازی داوه‌ته حکومەت، له‌وانه ده‌وام بكرێته سێ ڕۆژ به سێ رۆژ و مووچه هه‌موو مانگێك به بێ پاشه‌كه‌وت بدرێت.
ئازاد ده‌لۆ سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند؛ وه‌كو یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به سه‌رجه‌م لقه‌كانیه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى ئه‌مساڵى قوتابخانه‌كان چه‌ند پێشنیار و داواكارییه‌كیان خستووه‌ته‌ڕوو.
وتیشى: “داوایان كردووه مووچه هه‌موو مانگێك دابه‌شبكرێت به بێ دواكه‌وتن، لێبڕین و پاشه‌كه‌وت، هاوكات سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان ده‌رمان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكاران و مامۆستایانیش له كۆرۆنا به دوور بن”.
ئازاد ده‌لۆ باسیشى له‌وه‌كرد، پێشنیاریان كردووه بۆ قۆناغى بنه‌ڕه‌تى ده‌وام كردن بكرێته سێ ڕۆژ به سێ ڕۆژ به شێوه‌یه‌ك شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه پۆله‌كانى یه‌ك تا پێنج ده‌وام بكه‌ن، سێ شه‌ممه بۆ پێنج شه‌ممه‌ش پۆله‌كانى شه‌ش بۆ نۆى بنه‌ڕه‌تى ده‌وام بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌یان بۆ ده‌وامى سێ رۆژ به سێ رۆژ سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان رایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیاره‌یان له پێناو سه‌لامه‌تى خوێندكاران و مامۆستایانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ركه‌وتن و خۆپارێزى له كۆرۆنا تا ئه‌و كاته‌ى چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بارودۆخه ده‌دزۆرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام دواخراوه، به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان مامۆستایان و به تایبه‌تى مامۆستایانى ناڕازى هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆت و ده‌وام نه‌كردنیان کردووه ئه‌گه‌ر مووچه له كاتى خۆیدا دابه‌شنه‌كرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









