
ژنانی سەرکردەی بەشێک لە وڵاتان
SNN
سەرکەوتنی ژنانی سەرکردەی وڵاتان لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا بووەتە هەوێنی توێژینەوەیەک کە بۆچی ئەو ڤایرۆسە لە کاتێکدا جیهانی ئیفلیج کردووە، بەڵام وڵاتەکانی ئەوان لەسەر پێی خۆیان وەستانەوە.
شێوازی وتاردان و قسەی سەرکردە ژنەکان تەواو پێچەوانەی لێدوان و وتارەکانی هاوتا پیاوەکانیان بووە لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تا ئەمڕۆ.
جایێر پۆلیسۆنارۆ کە سەرۆکی بەرازیلە، ڤایرۆسەکەی بە (شتێکی بچووک و بێ مانا) وەسفکرد، لە کاتێکدا ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا زۆر زانستییانە پێناسەی ڤایرۆسەکەی دەکرد و ئێستا بەرازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆرۆنا تەنگی پێهەڵچنیوە.
جاسیندا ئاردێرن ژنە سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا کە تەنیا 22 حاڵەتی مردنی لە وڵاتەکەی تێدا تۆمار کراوە تائێستا، زۆر بە متمانە و بڕوا بەخۆبوونەوە توانی قسە لەگەڵ گەلەکەی بکات و فشاری پەتاکەی لەسەر سووککردن.
ئیرینا سۆلبێرگ ژنە سەرۆکوەزیرانی نەرویج کە 264 حاڵەتی مردنی تۆمار کردووە لە وڵاتەکەی، بە منداڵەکانی وڵاتەکەی وتووە عەیبە نییە هەست بە ترس بکەن کاتێک کۆمەڵێک رووداو لە یەک کاتدا روو دەدەن” تا لایەنێکی مرۆڤدۆستیی پیشان بدات.
زانکۆکانی لیڤەرپوڵ و ریدینگ لە بەریتانیا دەڵێن “ئەو 19 وڵاتەی جیهان کە ژن سەرۆکیانن، هەر زوو قەدەغەی هاتووچۆ و خۆپارێزییان راگەیاندووە و بە بەراورد لەگەڵ هاوسێکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن”.
سایتی بلومبێرگ دەڵێت: “بەپێی توێژینەوەکان، ژنان زوو تر هەست بە مەترسییەکان دەکەن و لەکاتی روودانی کارەساتێکدا زۆر بەخێرایی بڕیار دەدەن”.
توێژینەوەی ئەو دوو زانکۆ بەریتانییە دەڵێت: “ژنانی سەرکردە گوێ بە زیانی ئابووری نادەن و ژیانی مرۆڤیان بەلاوە گرنگە، بەڵام پیاوە سەرۆکەکان گوێ بە تەندروستیی مرۆڤ نادەن و لایەنی ئابوورییان بەلاوە گرنگترە، بۆیە کۆرۆنا زیانی گیانی زۆری پێگەیاندن”.
هۆکارێکی دیکە کە توێژینەوەکە پێیگەیشتووە، ئەوەیە ژنانی سەرکردەی ئەو 19 وڵاتە راستەوخۆ دەچنە ناو خەڵکەوە، بەڵام پیاوانی سەرکردە زیاتر لە خەڵکەوە دوورن و لەڕێگەی پەیام و لێدوانەوە لە پشت شاشەکان سەرکرایەتیی وڵات دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









