
لویس ئینریکی
SNN Sport
راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە، لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر هەوڵدانی میسی بۆ رۆشتن لە یانە کەتەلۆنیەکە دەڵێت” یانەی بەرشەلۆنە لە سەروو هەمووانەوەیە”.
لویس ئینریکی کە پێشتر مەشق و راهێنانی بە میسی داوە، دەڵێت:”بابەتەکە هەستیارە، یانەی بەرشەلۆنە لە سەرووی هەمووانەوەیە، چی سەرۆک بێت چی یاریزان، یانەکە لە ساڵی 1899 دامەزراوە، یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان”.
دەشڵێت:” میسی وای لە بەرشەلۆنە کرد زیاتروو زیاتر گەشە بکات،خۆزگە رێککەوتنیان بکردایەو بەم ئاستە نەگەشتایە، زوو بێت یان درەنگ میسی واز لە یاریکردن دەهێنێت، یانەکە بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی نازناوەکان، وە میسیش لەگەڵ هەر یانەیەک یاری بکات مێژوو دەنوسێتەوە”.
لە کۆتایدا لەسەر بەراوردکردنی ئانسۆ فاتی بە میسی دەڵێت:” کاتێک خۆت بە میسی بەراورد دەکەیت بە دڵنیاییەوە دەدۆڕێیت، ئانسۆ فاتی یاریزانێکە سەرسامی کردم و منیش بۆ ئیسپانیا بانگم کرد، ئەو ئارامی و پێزانین و زانیارییە کە هەیەتی، لە یاریزانێکی تەمەن 17ساڵ ناچێت،ئەو یاریزانێکی جیاوازە،دەتوانیت ئەمە ببینیت، لە راستیدا ئەو کارئاسانی بۆ من دەکات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









