بەرپرسێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا ستایشی رۆڵی شاندەکەی هەرێم دەکات لە نزیککردنەوەی بۆچوونەکان

SNN
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: بەرپرسی بەشی سیاسەت و ئابووری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا ستایشی رۆڵی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی کردووە بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان.
سەمیر هەورامی رایگەیاندووە: “ئەمڕۆ بەڕێز Darby A. Parliament بەرپرسی بەشی سیاسەت و ئابووری لە كونسڵخانەی ئەمریكا، باسمان لە دواپێشھاتەكان و ئاڕاستەی چارەسەركردنی گرفتەكانی ھەرێم و بەغدا كرد”.
راشیگەیاند: :ئەوان ستایشی رۆڵی وەفدی حكومەتی ھەرێمیان كرد بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونەكان. واشنتۆن ھاندەر دەبێت بۆ رێككەوتنێكی درێژخایەن لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور”.
شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بەغدایان کرد بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانیان لەسەر چەند پرسێک لە دیارترینیشیان بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق و پشکی هەرێم تیایدا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









