وتەبێژی نوێی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دیاریکرا

عەقید واین مارۆتۆ و عوقید مایلز کاگینز
SNN
لە پرۆسەیەکی ئاساییدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە رێکخراوی داعش کە بارەگای سەرەکیی لە شاری بەغدایە، وتەبێژی نوێی خۆی دیاریکرد.
لە بەیەننامەیەکی هاوپەیمانێتییەکەدا هاتووە “عەقید واین مارۆتۆ رۆژی پێنجشەممە پۆستە نوێیەکەی وەرگرتووە و شوێنی عەقید مایلز کاگینز-ی گرتووەتەوە”.
مارۆتۆ لە تویتێکیدا لە تویتەر نووسیوێتی: “دەمەوێت لەمڕۆوە وەک وتەبێژی رەسمیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خۆم بناسێنم لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی (ورەی پۆڵایین)دا”.
ئەوەشی نووسیوە “بەپەرۆشم بۆ بینینتان و کارکردن لەگەڵتان و گواستنەوەی چالاکییەکانی ئەم هاوبەشە بەهێزانەمان لە هەریەک لە عێراق و سوریا”.
عەقید واین مارۆتۆ ساڵی 1988 پەیوەندیکردووە بە ریزی سوپاوە و بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستی سەربازیدا لە زانکۆی تەکساس و پاشان ماستەری هێناوە لە زانکۆی هیوستن ساڵی 2001.
ئەو ئەفسەرە ئەمریکییە لە ساڵی 2008ەوە لە عێراق چەندین پۆستی جیاوازی سەربازی و ئەرکی قورسی پێدراوە و ئاشنایەتییەکی تەواوی هەیە لە عێراقدا.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە زیاتر لە 77 دەوڵەت پێکهاتووە و 5 رێکخراویش تیایدا رۆڵیان هەیە، بۆ لێدان و قەڵاچۆکردنی گروپی داعش لە دوای ساڵی 2014ەوە لە عێراق و سوریا پێکهێنرا.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









