بۆ دروستنه‌بوونى كێشه ڕێگه نادرێت کورد و عەرەب ئەمساڵ هیچ تۆوێک بچێنن

کشتوکاڵی
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى ناوچه‌كانى كه‌ركوك و به تایبه‌تى به ناوچه‌كانى داقوق ئه‌و گونده كوردانه‌ى له ترسى داعش چۆڵیانكردووه و عه‌ره‌بى هاورده لێى نیشته‌جێبوون بۆ دروستنه‌بوونى كێشه بڕیاره بۆ وه‌رزى چاندنى ئه‌مساڵ رێگه به عه‌ره‌ب و كوردیش نه‌درێت كه‌سیان چاندن بكات.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكۆتبه‌ر له سنوورى داقوقى سه‌ر به كه‌ركووك به ده‌یان گوندنى كوردى كه به‌شێكى گوندى كوردانى كاكه‌یین له ترسى هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه گونده‌كانیان چۆڵكردووه.
زانیار ئه‌حمه‌د دانیشتوویه‌كى گوندى فه‌ریق داوده به SNNى راگه‌یاند: له سنوورى داقوق له دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش به‌هۆى هێرش و په‌لامارى چه‌كدارانى داعش به ده‌یان گوند چۆڵكراون كه زۆربه‌یان گوندى كورده‌كانه‌و به‌شێكیشى توركمانن.
وتیشى، “هه‌ر له گه‌ڵ بارودۆخى كورد له ناوچه‌كه كه‌وته لاوازى و گونده‌كانیان چۆڵكرد، عه‌ره‌به هاورده‌كانى سنوورى موسڵ و تكریت و سه‌لاحه‌دین ده‌ستیان كرد به هاتنه‌وه بۆ گونده كورده‌كان به تایبه‌تى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى كه له ساڵانى حه‌فتاكان و له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب هێنرانه ناوچه‌كه”.
زانیار ئه‌حمه‌د باسیشى له‌وه‌كرد، ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه به‌شێكیان راسته‌وخۆ چوونه‌ته ناو گونده‌كان، به‌ڵام به‌شێكیشیان له نزیك گونده كوردییه‌كان خه‌یمه‌یان هه‌ڵداوه یان خانوویان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا به ته‌واوى جێگیربن و ناوچه‌كه داگیربكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ته‌واوى لایه‌نه‌كانیان له حكومه‌ت و سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ دروستنه‌بوونى كێشه له ئێستادا بڕیاردراوه له سنوورى گونده‌كه‌یان و ده‌وورووبه‌رى زه‌وییه‌كان هیچ كه‌سێك له عه‌ره‌ب و كوردیش نهكێلدرێن و چاندن نه‌كرێت به‌ڵێنیان داوه رێگه نه‌ده‌ن عه‌ره‌به‌كان زه‌وى كورده‌كان به‌كاربهێنن”.
زانیار ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر له عه‌ره‌به هاوردەکان هاوسۆزن له كاتێكدا ئه‌و گوندانه‌و زه‌وییه‌كانیان به به‌ڵگه‌ى حكومى به ناوى هاووڵاتییانى كورده‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ڵێن گرێبه‌ستمان هه‌یه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌و دۆسیه‌یه له دادگا له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد كۆتاییى دێت له داهاتوودا.
له سنوورى خورماتوو بۆ داقوق و له رۆژئاواى كه‌ركوكیش ناوچه‌كانى په‌ڵكانه‌و دوبز دهوورووبەرى ژماره‌یه‌كى زۆر عه‌ره‌بى هاورده ڕوویان له گونده كورده‌كان كردووه كه به‌شێكى ئه‌و عه‌ره‌بانه هه‌مان ئه‌وانه‌ن له ساڵانى حه‌فتاكان و كۆتایى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب له‌سه‌ر زه‌وى و زارى کوردەکان دەژین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









