وێنه:وه‌رزشكارێك له سلێمانی زیاتر له 10 ساڵه رۆژنامه و گۆڤاره وه‌رزشییه‌كان كۆده‌كاته‌وه

ناسح عوسمان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ناسح عوسمان یه‌كێكه له‌و وه‌رزشكاره جیاوازانه‌ی شاری سلێمانی، جگه له یاریكردن و كاری راهێنه‌رایه‌تی و ناوبژیوانی، كاری كۆكردنه‌وه و ئه‌رشیف كردنی رۆژنامه و گۆڤاره وه‌رزشییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات.
ئه‌و وه‌رزشكاره باس له‌وه ده‌كات له ئێستادا له ژێر په‌یژه‌ی یاریگایه‌كی شاری سلێمانی ئه‌رشیفه‌كانی ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌هۆی تێكدانی یاریگەكه بۆ شوێنی بازرگانی نازانێت روو له كوێ بكات، ئه‌گه‌ر به‌رپرسان شوێنێكی بۆ دابین نه‌كه‌ن مێژووی 15ساڵی ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه له ناو ده‌چێت.
ناسح عوسمان ناسراو به (ناسحی حه‌كه‌م) دەڵێت:” هه‌موو تاكێك كه خوای گه‌وره دروستی كردووه خولیا و ئاواتێكی جیاوازی هه‌یه، جگه له وه‌رزشكردن،خولیایه‌كی ترم هه‌یه كه له منداڵییه‌وه خه‌ریكم ئه‌ویش كڕینی رۆژنامه و گۆڤاره وه‌رزشییه‌كانی كوردستان و عێراقه ئه‌وه‌ش بۆ زیاتر شاره‌زابوونم له وه‌رزش، هه‌روه‌ها بتوانم سوودیشی لێ ببینم”.
وتیشی:” لێتان ناشارمه‌وه پارێزگاریكردن له‌م رۆژنامانه كارێكی وا ئاسان نیه، چونكه نزیكه‌ی 30 رۆژنامه و گۆڤارم هه‌یه كه پارێزگاری‌یان لێده‌كه‌م، بۆیه حه‌زو خولیام بۆ ئەم كاره وایكردن كه زیاتر له راگه‌یاندن نزیك ببمه‌وه و فێری زۆر شتی كردووم بۆ ژیان كه سوودی لێ ببینم”.
ئه‌و وه‌رزشكاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” زۆرێك له رۆژنامه‌كان مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2008 تا 2014 وه‌ك رۆژنامه‌ی ستادیۆم و ئاوێنه سپۆرت و چاودێری وه‌رزشی ، هه‌روه‌ها چه‌ندین رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیشم پاراستووه وه‌ك وه‌رزش و لاوان و پاڵه‌وان و مۆندیال كه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌كان كوردی وعهرهبیهكان جیاوازیه‌كی ته‌واویان هه‌یه”.
ناسح به‌دڵێكی پڕ لهخهفهتهوه رایگه‌یاند:” به‌هۆی ئه‌م پرۆژه بازرگانییه‌ی له‌م یاریگایه ئه‌نجام ده‌درێت منیش ده‌بێت ئه‌و شوێنه به‌جێبهێڵم بۆیه زۆر قورسه بتوانم ئیتر به به‌رده‌وامی پارێزگاری لێبكه‌م، له‌به‌رئه‌وه داواكارم له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌دواداچوونێك بۆ ئیشی من بكات و شوێنێكی تایبه‌تم بۆ دابین بكه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌رشیفه‌كانم، ئه‌گه‌ر هیچ شوێنكم بۆ دابین نه‌كرێت ناچارم ئه‌م هه‌موو رۆژنامه و گۆڤارانه له ناو ببه‌م”.
به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی له بواره جیا جیاكان به تایبه‌تی وه‌رزش ده‌كرێت و چه‌ندین كه‌سی دڵسۆزیش مێژووی ئه‌م شاره‌یان پاراستووه، به‌ڵام به‌هۆی پشتگوێخستنیان و یارمهتینهدانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ورده ورده مێژووی وه‌رزشی ئه‌م شاره به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌چێت.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









