نەخۆشخانە ئەهلییەکانی هەولێر لە زیادبووندان و نەخۆشەکانیش لە نرخەکانیان نیگەرانن

نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە هەولێر
SNN- بڕیار محەمەد
نەخۆشخانە ئەهلییەکانی هەولێر ژمارەیان لە زیادبووندایە و هەر یەکەیان بە شێواز و یاسای خۆی نرخی دەرمان و شوێنی مانەوە دیاریدەکات و ئەمەش نەخۆشەکانی ئەو شارەی نیگەرانکردووە.
ماوەیەك لەمەوبەر هاووڵاتی نەبی مستەفا، كێشەی هەوكردنی بۆ دروست دەبێت و دەچێتە لای پزیشکێک لە یەكێك لە نەخۆشخانە حکومییەکانی شاری هەولێر و دوای پشكنین پزیشکەکە پێی دەڵێت: پێویستت بە نەشتەرگەری هەیە، ئەگەر لێرە بیكەیت 250 كەست لە پێشە و ئەگەر لە نەخۆشخانەی ئەهلیش بكەییت ئەوا پاش یەك كاتژمێری تر بۆت دەكەم و بڕی 500 هەزار دیناریشت لێوەردەگرن، شەویش لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە بڕی 120 هەزار دیناری ترت لێوەردەگرن .
ئەو نەخۆشە بە SNN دەڵێت: “ئێستا ئەوەندە نەخۆشخانەی ئەهلی لە هەولێر بوونی هەیە ئەوەندە نەخۆشخانەی حکومی نیە و هەر یەکەیان بە شێواز و یاسایی خۆی نرخی دەرمان و شوێنی مانەوەی نەخۆش و نەشتەرگەرییەكان دیاری دەکات”.
محەمەد مستەفا هاووڵاییەكی دیکەیە کە بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ لەبەر گرانی نرخی نەخوشخانە ئەهلیەكان سەردانی شەقامی پزیشكانم كرد، بە مەبەستی چارەسەری غودەی تیروئید. سەرەتا بۆ بینینم لەلایەن پزیشکەکەوە بڕی 25 هەزار دینارم بەخشی، دواتر پزیشکەکە دوو پشکنینی بۆم نوسی كە یەكێكیان پشکنینی خوێن بوو لەوێش 20هەزار دیناری تریان لێسەندم، پاشان پشکنینەکەی تر كە سۆنەری گەروو بوو سەرەتا، کارمەندی کلینکەکە وتی 25 هەزار دواتر پێنج هەزاری تریشی لێسەندم، وتی چونكە سۆنەری گەروو جیاوازە. كە گەڕامەوە لای پزیشکەکە، وتی هیچی وات نیە تەنیا غودەكەت كەمێک تەمەڵە و هەندێ دەرمانی نوسی بۆم كە ئەوانیش بە 31 هەزار بوون. كەواتە بۆ یەك نەخوشی سادە 106 هەزار هەزارم خەرج كرد. ئایا ئەم نرخە ئاساییە؟ ئەگەر نا كێ بەرپرسە لەم هەموو گرانیە؟”.
لای خۆشیەوە سامان سەلمان بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكان لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەڵێت: لیژنەكانی ئێمە بە هاوكاری لیژنەكانی قایمقامیەت لە سنوری پارێزگای هەولێر بەردەوام چاودێری نەخۆشخانە و نۆرینگەكانی تەندروستی دەكەن لە هەر شوینێک هەست بە گرانی نرخ بكرێت سزا دەدرێت و لە ماوەی رابردووش چەندین نەخۆشخانە و نۆرینگەی پزیشكی سزادراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









