
SNN
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر وەزارەتی بەرگری ئێراندا سەپاند و ژمارەیەک زانای ئەو وڵاتەش لەچوارچێوەی سزاکەدان کە بەشدارن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیاندا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە رێگریکردن لە ئێران تا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ناشهێڵێت هیچ وڵاتێک موشەکی بالیستی لە تاران بکرێت”.
سزاکانی ئەمریکا ژمارەیەک زانای ئێرانیش دەگرێتەوە کە بەشدارییان هەیە لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان کە ژمارەیان زیاترە لە 25 کەس.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مەرسومێکی واژوو کرد رێگە دەگرێت لە هەر وڵاتێک چەکی نا ئەتۆمیی بە ئێران بفرۆشێت.
دوێنێش لەبەیاننامەیەکدا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “لەچوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا کە رۆژی 20ی ئەم مانگە بڕیاری لێوە درا، سزاکانی سەر ئێران درێژ کراونەتەوە، دەشڵێت “هەر لەو رۆژەدا ئەنجوومەنی ئاسایش لە پێشێلکارییەکانی ئێران ئاگادار کراوەتەوە”.
هاوکات ئیدانەی رەتکردنەوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەکیشی کرد لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە و رایگەیاند “کە ئەوە بڕیارێکی هەڵە بووە”.
سزاکان خۆیان دەبیننەوە لە قەدەغەی فرۆشتنی چەک و رێگرتن لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بە وتەی پۆمپیۆ ئەو بڕیارەشی کە داویانە، وا لە جیهان دەکات ئاسایشتر و سەقامگیرتر بێت.
پۆمپێیۆ مانگی رابردوو چووە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی “گەڕاندنەوەی ئابڵۆقە (بۆ سەر ئێران) بەپێی رێککەوتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی ساڵی 2015، دوای ئەوەی شکستی هێنابوو لە درێژکردنەوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەکی بە ئێران”، بەپێی رێککەوتنەکە، هەموو وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە سەردەمی حوکمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا واژوکرا، دەتوانن سزا بسەپێنن، سزاکەش لەدوای یەک مانگ جێبەجێ دەکرێت.
لای خۆشیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشکرا رایگەیاندووە، ناتوانێت بەردەوامبێت لە درێژکردنەوەی دووبارەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەکاتێکدا 13 وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش لە 15 ئەندامەکە، دژی هەنگاوەکەی ئەمەریکان.
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
51 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
51 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









