عه‌دنان ده‌رجال:ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی ئێستا هه‌یه خزمه‌تی وه‌رزش و وه‌رزشكاران ناكات

عەدنان دەرجال
حسین کەرکوکی- SNN Sport
عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق گرنگی رێكخستنی كارگێڕی و دارایی بۆ له ناوبردنی بێسه‌روبه‌ری له یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كان دووپات كرده‌وه و روونیكرده‌وه كه ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی له ئێستادا هه‌یه خزمه‌ت به وه‌رزشكاران ناكات.
به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی عه‌دنان ده‌رجال ئاشكرایكرد كه ” ناوبراو له باره‌گای وه‌زاره‌ت پێشوازی ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عێراقی كرد کە بریتیبوون لە ( دیالا ، فتوه ، ده‌غاره ، سلێمانی ، كوت ، كه‌ربه‌لا ، جه‌یش و شورته ) به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزش ، له دیداره‌كه گفتوگۆ له سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌تی تایبه‌ت به چالاكییه‌كانی داهاتووی یه‌كێتیی تۆپی ده‌ست كرا و رێگاكانی پاڵپشتیكردنی بۆ به‌رده‌وام بوونی کرا “.
به پێی به‌یاننامه‌كه ده‌رجال له سه‌ر گرنگی پرۆسه‌ی رێكخستنی كارگێری و دارایی یه‌كێتی و یانه‌كان دووپاتی كردووەته‌وه کە ده‌بێته هۆكار بۆ له ناوبردنی ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی له ئێستادا هه‌یه كه خزمه‌تی وه‌رزش و وه‌رزشكاران ناكات ، له هه‌مان كاتدا بوار ده‌رەخسێنێت بۆ وه‌رزشكاری شیاو كه خاوه‌ن ئامرازی سه‌ركردایه‌تی كردنه پێگه‌ی راستهقێنهی خۆی وه‌رگرێت “.
هه‌روه‌ها وتی :” پێویسته له سه‌رمان سوود له ئه‌زمون و توانا ناوخۆییه‌كان كه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ن وه‌ربگرین ، چونكه قۆناغی داهاتوو ئه‌وه ده‌خوازێت و ده‌بێت هه‌مووان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان ببینن”.
له كۆتاییدا وتی:” رێكخستنی كاری یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ده‌بێته پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه‌و پلان بۆ ئه‌وه دادەنێین، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه وامان لێده‌كات هه‌نگاوی تر بنێین بۆ به‌رده‌وامبوون له‌و رێبازەی هه‌وڵ ده‌دین جێبهجێیبكهین له پێناو وه‌رزش و لاوانی باشتر”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









