وێنه:یانه‌ی بابان به یاری دۆستانه ئاماده‌كاری بۆ خولی پله دووی عێراق ده‌كات

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یانه‌ی بابان له شاری سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كاری مه‌شق و راهێنانه‌كانی، به یارییه دۆستانهكانیشی ده‌یه‌وێت یاریزانانی تاقیبكاته‌وه بۆ خولی پله دووی عێراق و له یارییه‌كی دۆستانه‌شدا میوانداری جه‌ماوه‌ری كه‌ربه‌لای كرد.
له یاریگای ئاشتی یانه‌ی بابانی پله دووی عێراق بۆ زیاتر ئاماده‌كاری بۆ كێبڕكێكانی خوله‌كه له یارییەکی دۆستانه‌دا میوانداری یانه‌ی جه‌ماوه‌ری كه‌ربه‌لای كرد و به هاتریكی هێرشبه‌ره‌كه‌ی یاریه‌كه‌شی برده‌وه.
یاریه‌كه دۆستانه بوو، به‌ڵام یاریزانانی بابان توانییان ئاستێكی به‌هێز پیشان بده‌ن به‌جۆرێك كه به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا گرتبوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه یاریه‌كه‌یان به‌هاتریكی یاد عوسمان هێرشبه‌ری تیپه‌كه به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك به‌سوودی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌لی محه‌مه‌د تاكه گۆڵه‌كه‌ی تیپی میوانی تۆمار كردوو له‌كۆتاییدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (3-1)گۆڵ بە سوودی بابان كۆتایی هات.
فریاد ئه‌بوبه‌كر راهێنه‌ری یانه‌ی بابان ئاماژه به‌وه ده‌دات:” تیپه‌كه له‌ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ره‌و باشتر بڕۆین، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا تیپێكی تۆكمه‌مان نیه، چونكه له‌راستیدا دیار نه‌بوونی كاتی ده‌ستپێكردنی خوله‌كان گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه‌یە كه نازانین كه‌ی ده‌ست پێده‌كات و كه‌ی كۆتایی دێت، بۆیه ناتوانین به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ ئاماده‌كاری بكه‌ین”.
وتیشی:” زۆر له ئاستی تیپه‌كه و یاریزانه‌كانیش رازیم توانیویانه ئاستێكی به‌هێز پیشان بده‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه رۆژانه به به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنانه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ره‌و باشتریش بڕۆین تیپێكی تۆكمه و به‌هێز بۆ خوله‌كه ئاماده بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێكی یاریگا پێویستمان به یاریزان بێت بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی ده‌كه‌ین”.
یانه‌ی بابان له شاری سلێمانی سه‌ره‌ڕای كه‌می ته‌مه‌نی كه ته‌نیا ماوه‌ی ساڵێكه، به‌ڵام به‌ئامانجی گه‌وره به‌شداری كێبڕكێكانی كوردستان و عێراق ده‌كات، بۆیه به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت گه‌وره‌ی خۆیان له خولی عێراق پیشان بده‌ن و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا به‌شداری پاڵاوتنی یانه پله دووه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









