کۆماری ئیسلامیی ئێران 6 گوندی سنووریی رۆژهەڵات بە دانیشتوانەکەی چۆڵدەکات

ژمارەیەک پێشمەرگەی رۆژهەڵات
SNN
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران فەرمانێکی دەرکردووە بە چۆڵکردنی هەموو ئەو گوندانەی دەکەونە سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
ئەو سنوورانە ماوەیەکە رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی تێدایە لەنێوان پاسدار و پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتدا.
ئامر فەوجی سوپای پاسداران هۆکاری بڕیارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ئەو 6 گوندە دەکەونە سنووری هێڵی سووری سەربازییەوە.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران داواشیکردووە هەر گوندێکی تریش بکەونە ناو ئەو هێڵە سوورەوە، پێویستە هەرچی زووە چۆڵبکرێن.
کەمال حسێن پور نوێنەری شاری سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران دەڵیت: “ناکرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا خەڵکی ئەو گوندانە ئاوارە ببن”.
نامەیەکیشی ئاڕاستەی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کردووە و ناڕەزایی دەربڕیوە لەوبارەیەوە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: “دابەشکردنی ناوچەی سنووری بۆ زەرد و سوور تەنیا بڕیارێکی ئەمنییەتییە و هیچ یاسایەکی پەسەندکرا و لەم بارەوە بوونی نییە”.
بەپێی یاسای بنەڕەتیی ئێران بابەتی پەیوەندیدار بە سنوورەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پەرلەماندایە ئەویش لە ژێر هەلومەرجێکی زۆر تایبەتدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









