
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی پێنجشەممە، یانەی بەرشەلۆنە لە دووەم دەرکەوتنیدا لە خولی ئیسپانیا، دەبێتە میوانی یانەی سەلتاڤیگۆ و یاریەکە لە کاتژمێر 10:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی کرد.
کومان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” پێشبینی یارییەکی قورس دەکەم،یانەی بەرشەلۆنە لەم یاریگایە رووبەڕووی زەحمەتی بووەتەوە، ئێمەش تیپێکی نایابمان هەیە، لەسەرمانە ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین لە پێناو بردنەوەی یاریەکە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:” دیستی یاریزانی نوێی بەرشەلۆنە یاریزانێکی لاوە، لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری کردووە، یاریزانێکی نایابەو هاوکاری بەرشەلۆنە دەکات،دیمبلیش لە هەفتەی یەکەم رووبەڕووی زەحمەتی بووەوە لەگەڵ من لە راهێنانەکان،من پشت بە ئەو یاریزانە دەبەستم، بە هیوام لە داهاتوودام ئامادەبێت لەگەڵ ئێمە، رۆشتنی ئەو بۆ یانەکەو یاریزانەکە دەگەڕێتەوە، ،من باشترین تیپ دیاری دەکەم، بۆ ئەوەی لە یاریگادا باشترین ئاست پێشکەش بکەن،تەنانەت لە راهێنانەکاندا میسی دەیەوێت براوە بێت و ئەو یاریزانە لە نا وتۆپی پێ و لە پێناو بردنەوەی نازناوەکان دەژی”.
لە بەردەوامی قسەکانی وتی:” ئێمە یاریزانی ژمارە 9 مان دەوێت، چەندین بژاردەمان لە بەردەستدایە،من ناوی هیچ یاریزانێک ناڵێم بەڵام یاریزانی ژمارە نۆمان دەوێت و چەندین بژاردەمان لە لایە، رافینیاش بە شوێنی یانەیەک دەگەڕێت،”.
کومان لە کۆنگرەکە پەیامی ئاڕاستەی ئۆمتیتی ، تودیبۆ و رافینیا کرد کە شوێنیان لە یانەکە نەماوەو دەبێت بەرشەلۆنە جێبهێڵن، ئەو راهێنەرە دووپاتی کردەوە یاریزانێكی ژمارە 9 بۆ هێڵی پێشەوە و یاریزانێکی دڵی بەرگری دەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









