
وێنەیەکی سلێمانی کاتی قەدەغەی هاتوچۆ فۆتۆ: SNN
SNN
دکتۆر نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاری دهۆك باس له‌دۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه ده‌كات له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: “داوا ده‌كه‌ین كه لانی كه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له دهۆك به‌ڵكو له هه‌موو كوردستان رابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئاستێك بوه‌ستێنین ئه‌وه بۆ هه‌مووان سودی ده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشی ته‌ندروستی دهۆك به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: “هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌دهۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان كه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌موو عیراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردبوو له دهۆكیش نه‌خۆشی نه‌بووه یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه هه‌بوون هه‌مووی له ده‌ره‌وه هاتبوون، به‌ڵام كاتێك كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌مبووه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌سه‌ر خواستی خه‌ڵك حكومه‌ت بڕیاریدا كه ژیان ئاسایی بكرێته‌وه تاوای لێهات تێكه‌ڵابوون له پارێزگاكانی تره‌وه بۆ دهۆك زیاتربوو ئه‌وه بووه هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه نه‌خۆشی زیاتر بێته دهۆك هه‌روه‌ها خه‌ڵك واتێگهیشتبوو كه نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌مه له دهۆك یان نه‌ماوه زۆر پابه‌ندنه‌بوون به‌خۆپارێزی، ئه‌وه هۆكاری دووه‌م بوو واته كه‌خه‌ڵك هاتوچۆی ده‌كرد و خۆی نه‌ده‌پاراست به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری جه‌ژنی قوربان ئه‌و ماوه‌یه بوو كه ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا زۆر ته‌شه‌نه‌ی كرد ئێستا گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی رێژه‌ی تووشبووان زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه و یه‌كجار زیادی كردووه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ده‌شڵێت: “قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته بۆ هه‌موو جێگایه‌ك له كوردستان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، ئاخر ناكرێت خه‌ڵك بێ ماسك ده‌ربچن و بچنه جێگای قه‌ڕه‌باڵغ و شایی بكه‌ن و پرسه دابنێن و سه‌یران بكه‌ن كه هه‌مووی تێكه‌ڵ و ببێت و پابه‌ندنه‌بن به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاته نه‌خۆشیه‌كه هه‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه ده‌بێت و هه‌ر ته‌شه‌نه ده‌كات”.
نزار عیسمه‌ت هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببێته‌وه له شاری دهۆك و هه‌رێمی كوردستانیش، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و زیادبوونه هه‌ر له‌زیادبووندابێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ندنه‌بێت به رێكاره ته‌ندروستییه‌كان یان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رانه‌گه‌یه‌نرێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌دڵنیاییه‌وه كۆنتڕۆڵی ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه به‌و ئاسانیه ناكرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ده‌شڵێت: “قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته بۆ هه‌موو جێگایه‌ك له كوردستان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، ئاخر ناكرێت خه‌ڵك بێ ماسك ده‌ربچن و بچنه جێگای قه‌ڕه‌باڵغ و شایی بكه‌ن و پرسه دابنێن و سه‌یران بكه‌ن كه هه‌مووی تێكه‌ڵ و ببێت و پابه‌ندنه‌بن به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاته نه‌خۆشیه‌كه هه‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه ده‌بێت و هه‌ر ته‌شه‌نه ده‌كات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









