کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکرێت

خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک
SNN
کار دەکرێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری هەولێر سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند:” ئێمە دڵگرانین کە ماوەیەکی زۆرە نەتواندراوە خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک.
ڕاشیگەیاند:” بەهەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ناوەستن لە کارکردن تاوەکو ڕێکارێکی گونجاو بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆک دەدۆزنەوە.
جێگەی ئاماژەیە زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک ژمارەیان شانزە هەزار پارچە زەوییە و زیاتر لە حەڤدە ساڵە دابەشکراوە و خزمەتگوزاری بۆ دابین نەکراوە، SNN لەماوەی ڕابردوو چەندینجار دەنگی سودمەندبووانی هەشتی حەسارۆکی گەیاندۆتە بەرپرسانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









