پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی شارەزوور بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

نەخۆشخانەی گشتی شارەزوور
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی دواكەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان لە 30 ڕۆژ جارێک، دوابەدوای بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو کارمەندانی تەندروستی شارەزوور بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
ڕێبین حەسەن، لێپرسراوی کارگێڕی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە SNN ی راگەیاند: بەهۆی خەرجنەکردنی مووچە و دواکەوتنی، ماوەی هەفتەیەكە پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی نەخۆشخانەکەمان بایكۆتی دەوامیان دەستپێکردووە، ئەمڕۆش کارمەندانی تەندروستی بەهەمان شێوە بایکۆتی دەوامییان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ تاكە نەخۆشخانەی 24 كاتژمێرییە لە سنووری قەزای شارەزوور، کە نەخۆشانی سنوورەکە هانای بۆ دەهێنن، ئەم دۆخەی ئێستاش بەسەر کەرتی تەندروستیدا هاتووە، هاووڵاتییان لێی زەرەرمەند دەبن، دەبێت بەناچاری ڕوو لە نۆرینگە ئەهلییەکان بکەن.
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ ئەوەشی خستەڕوو، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی سوورن لەسەر داواکاریی خۆیان بە دابەشکردنی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێک، بەپێچەوانەوە بایکۆت دەکەن بۆیە دەبێت حکومەت بیر لە چارەسەرێکی بنبڕ بکاتەوە چونکە ناکرێت کەرتی تەندروستی بەوجۆرە پشتگوێ بخرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









