وهزارهتى كشتوكاڵ هاوردەكردنی ماسی بهڕێژهى %50 كەمدەكاتهوه

خاوهن كێڵگهیهكى بهرههمهێنانى ماسى | فۆتۆ: عەلى حەمە سەعید/SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەهۆی هاوردەكردنی ماسی بەشێوەی نایاسایی (قاچاغ) لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ پلان و بەرنامەی تایبەتی داڕشتووە و بۆ لەمەودوا هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی بۆ %50 كەمدەكاتەوە.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری بەرههمی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی راگەیاند: “ئێمە لە نیگەرانی خاوەن حەوزەكانی ماسی لە هەرێمی كوردستان تێدەگەین كە لە دەروازەكانی هەرێمەوە ماسی هاوردە دەكرێت، سەرەڕای ئەوەش بە شێوەیی نایاسایی (قاچاغ) هاوردەكردنی ماسی بهردەوامی هەیە، ئەمەش وایكردووە كە نرخی ماسی زۆر دابەزێت و بەرهەمی ناوخۆیی نەتونێت ركابەری ماسی دەرەوە بكات دواجار خاوەن حەوزەكانی بەخێوكردنی ماسی زیانیان پێدەگات”.
وتیشى: “لەئێستادا بەو پرۆژانەی كە مۆڵەتپێدراوی وەزارەتی كشتوكاڵن لەگەڵ بەرهەمی بەنداوەكان دەتوانین پێداویستی %60 بەرهەمی ماسی ناوخۆیی دابینبكەین، هاوكات %40 لە دەرەوە بەتایبەت لە ئێرانەوە هاوردە دەكەین، بەڵام لە ئێستادا كە بەرهەمی ماسی ناوخۆیی پێگەیشتووە و تا كۆتایی ساڵ دەخرێتە بازاڕەوە، نووسراوێكم ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵ كردووە بۆ ئەوەی بڕیاربدات بە %50 كەمكردنەوەی هاوردەكردنی ماسی”.
بەڕێوەبەری بەرهەمی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو بڕیارەمان بە مەبەستی پاڵپشتیكردنە لە بەرهەمی ماسی ناوخۆییه، چونكە لە ئێستادا نرخی ماسی هاوردەكراوی ئێران نزیكەی دوو هەزار دینارە لە بازاڕدا، ئەم نرخەش بۆ بەرهەمی ناوخۆیی زۆر كەمە، چونكە تێچووهكهى زۆره ئەگەر بەو نرخە بیفرۆشنەوە نەك هەر قازانج ناكەن، بەڵكو پێدەچێت زیانیش بكەن”.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









