
کومان
SNN Sport
سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی سڤییا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:” دەزانین یانەی سڤییا یانەیەکی بەهێزە، هەموو وەرزێک ئاستێکی گەورە پێشکەش دەکات، راهێنەرێکی تەکتیکی هەیە، پێشبینی یارییەکی بەهێز و بە چێژ دەکەین ئێمەش متمانەمان بە خۆمان هەیە”.
لەسەر دیمبلی وتی:” نامەوێ زۆر قسە لەسەر ئەو یاریزانە بکەم، دەمەوێت یاریزانەکان بە باشترین ئاستەوە دەربکەون، من قسەم لەگەڵ ئەو یاریزانە نەکردووە لەسەر داهاتووی، ئەگەر یاریزانێک دڵخۆش نەبێت قسەی لەگەڵ دەکەم، ئەو قسەی لەگەڵ من نەکردووە، ئەگەر بمێنێتەوە من زۆر یاری پێدەکەم و پشتی پێدەبەستم”.
لە بەردەوامی قسەکانی لەسەر یاریزانەکانی وتی:” کۆتینیۆ یاریزانێکی نایابە،لەو ماوەی لەگەڵ بایرن بووە زۆر شت فێربووە، راهێنەر دەبێت باشترین وێنەی یاریزانەکان نیشان بدات،میسیش لە یەکەم رۆژەوە بە باشی راهێنان دەکات، بەرامبەر بە سەلتا سەرکردە و نایاب و گرنگ بوو، ئەو هەموو کات سەلماندوویەتی باشترینی جیهانە، لە راهێنانەکان لە %100ی ئاستی خۆی نیشان دەدات، ئەو شایەنی ئەوەیە سەرکردە بێت”.
لەسەر گواستنەوەی هێرشبەر وتی:” با ببینین بزانین چی رودەدات،کێبڕکێی گەورە لەم هێڵە هەیە، بە گشتی من لە ئاستی یاریزانەکانی ئێستام رازیم”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
24 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
28 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
24 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
28 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









