“بەهۆی ئەو هەوڵە چاكسازییەی لە حكومەت داومانە لە هەڵبژاردن ناترسین”

لۆگۆى بزووتنهوهى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تادێت نیگەرانییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان زۆر دەبن و پەرلەمانتارانی ئەو حزبە لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڕاستەوخۆ بێزاری خۆیان لە ئەدای حزبەكەیان ڕادەگەیەنن و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە گۆڕان دەنگەكانی كەم دەكات لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، بەڵام ئەندامێكی جڤانی نیشتمانی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات “بەهۆی ئەو هەوڵە چاكسازییەی لە حكومەت داومانە لە هەڵبژاردن ناترسین”.
مەڵبەند ئەحمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هێشتا یاسای هەڵبژاردنەكان یەكلا نەبووەتەوە كە بە چ شێوەیەك دەبێت بۆیە لە ئێستاوە پێشبینیكردن بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن لەوانەیە دروست نەبێت، بەڵام وەك بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردن ناترسین چونكە ئێمە كە لە حكومەت بەشدارین كار بۆ چاكسازی دەكەین و هەوڵی باشمان بۆ داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان وەك دۆخی ناوخۆیی هەر حزبێكی دیكەی كوردستانە، پێم وانیە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لەو ئاستە زۆر خراپەدا بێت كە نەتوانین بچینە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن یاخود لە هەڵبژاردن بترسین، چونكە زۆربەی كێشەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان چارەسەر كراون.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوشی خستەڕوو: نیگەرانی ئەندامانی فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی عێراق یان هەرێمی كوردستان بە یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی دەزانین كە دەشێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو سودی لێوەر بگرین، چونكە گۆڕان حزبێكی زیندووە كۆت و بەندێكی بۆ هیچ هەڵسوڕاوێكی نییە.
هەر لەو بارەیەوە هەڵشۆ عەبدول فەتاح، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن، بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا بەرەو قۆناغێكی نوێ دەچین لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق نزیك لەوەی كە هەڵبژاردن بەشێوەی مامناوەندی واتە هەر بازنەیەكی هەڵبژاردن سێ بۆ پێنج كورسی هەڵبژاردن لەخۆبگرێت، بۆیە ئەم شێوازەش لە بەرژەوەندی هێزە گەورەكان و زیانی هێزە بچوكەكاندایە لەهەمان كاتیشدا دەنگدەر و كاندید پەیوەندی بەهێزیان لەنێواندا دەبێت بۆیە ئەوە وادەكات گۆڕانكاری بەسەر دەنگی دەنگدەرانی حزبە كوردستانییەكانیشدا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو یاسای هەڵبژاردنەی كە ئێستا قسەوباسی لێوەدەكرێت لە دەرئەنجامی نیگەرانی هاووڵاتییانە لە حزب و هێزە سیاسییەكان، چونكە حزبەسیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش نەیانتوانیوە ئەدایەكی باشی پێشكەش بكەن كە لە چاوەڕوانی هاووڵاتییاندا بێت، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانیشەوە هەیە هیچ كام لە هێزە سیاسییەكان ناتوانن گەرەنتی هێنانەوەی ئەو دەنگانە بكەن كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشتر هێناویانە بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە دواجاریش سندوقەكانی دەنگدان ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێت كە چ حزبێت لە پاشەكشەدایە و چ حزبێكیش لە هەڵكشاندایە لەڕووی دەنگەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









